شارپرێس:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێر ڕابردووی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق تۆماركرد.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 2 هه‌زار و 741 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، هاوكات 94 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه هه‌زار و 627 كه‌س به ته‌واوی له ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه.
ئێستا كۆی ئاماری تووشبوون به كۆرۆنا له عێراق گه‌یشتووه‌ته 67 هه‌زار و 442 كه‌س له‌و ژماره‌یه‌ش 37 هه‌زار و 879 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و 2 هه‌زار و 779 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ڕ . ج