شارپرێس:
به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازیی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، وڵاته‌كه‌ی گه‌شبینه به‌سه‌رتای كاركردنی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
جه‌نه‌ڕاڵ كینیس ماكێنزی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، "مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوای ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ستگیركردنی چه‌كداره‌كانی حزبوڵڵای عێراقیی، وه‌ك ئه‌وه وایه به‌سه‌ر كێڵگه‌یه‌كی به‌مین چێندراودا هه‌نگاو بنێت، به‌ڵام ئێمه گه‌شبینین به كاره‌كانی".
ماكێنزی ده‌شڵێت، كازمی ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی كه‌میش بێت ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر میلیشیا شیعه‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌ئێرانه‌وه نزیكن بسه‌پێنێت.
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا باس له‌دواین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ كازمی ده‌كات و ده‌ڵێت، دڵنیایه له‌وه‌ی عێراق داوای مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات سه‌رباری بریاری پێشوویان بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراق.
ماكێنزی دڵنیایی زیاتر له‌باره‌ی ئاینده‌ی ئه‌مریكا له عێراق ده‌دات و باس له‌وه‌ده‌كات، وڵاته‌كه‌ی نیازی دروستكردنی بنكه‌ی سه‌ربازیی هه‌میشه‌یی هه‌یه له عێراق.
ڕ . ج