شارپرێس:
وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕایدهگهیهنێت "پێشوازی لە بەرهەمهێنانی دەرمانی (Favipiravir) لە هەرێمی کوردستان دەکەین".
وهزارهتی تهندروستی ههرێم لهڕاگهیهندراوێكدا ئاشكرایكرد، "لە درێژەی هەوڵ و چالاکیەکانی جیهانی بۆ دۆزینەوە و دروستکردنی دەرمانی چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 بە خۆشحالیەوە لە هەرێمی کوردستان هەمان دەرمانی دژەڤایرۆسی (Favipiravir) بە ناوی (فابیڤیر) کە لەلایەن هەندێك لە ووڵاتی وەکو ڕوسیا و یابان ... هتد. لە کاتی ئێستادا بەکاردێت وە لە ڕێنماییەکانی چارەسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بە یەكێك لە دەرمانەکانی بواری چارەسەری ئەو نەخۆشیە دادەنرێت".
وهزارهتی تهندروستی ههرێم دهشڵێت "لەکاتی ئێستا لەلایەن کۆمپانیای خۆماڵی ئاوامێدیکا (Awamedica) لە هەرێمی کوردستان بەرهەمهێندرا بە هاوکاری و هەماهەنگی سەنتەرە پسپۆڕیەکانی جیهانی بەرهەمهێندراو و دەستکرا بە دابەشکردن بۆ کەمکردنەوەی ئاستی توندی نەخۆشیەکە و نیشانەکانی و کەمکردنەوەی ڕێژەی مردن".
دهقی ڕاگهیهندراوهكه:
لە درێژەی هەوڵ و چالاکیەکانی جیهانی بۆ دۆزینەوە و دروستکردنی دەرمانی چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 بە خۆشحالیەوە لە هەرێمی کوردستان هەمان دەرمانی دژەڤایرۆسی (Favipiravir) بە ناوی (فابیڤیر) کە لەلایەن هەندێك لە ووڵاتی وەکو ڕوسیا و یابان ... هتد. لە کاتی ئێستادا بەکاردێت وە لە ڕێنماییەکانی چارەسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بە یەكێك لە دەرمانەکانی بواری چارەسەری ئەو نەخۆشیە دادەنرێت و لەکاتی ئێستا لەلایەن کۆمپانیای خۆماڵی ئاوامێدیکا (Awamedica) لە هەرێمی کوردستان بەرهەمهێندرا بە هاوکاری و هەماهەنگی سەنتەرە پسپۆڕیەکانی جیهانی بەرهەمهێندراو و دەستکرا بە دابەشکردن بۆ کەمکردنەوەی ئاستی توندی نەخۆشیەکە و نیشانەکانی و کەمکردنەوەی ڕێژەی مردن.
بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لەم بەرهەمە خۆماڵیە دەکات وێرای دەستخۆشی و ستایشی کومپانیای ناوبراو، پاڵپشتی و پشتگیری دەردەبڕین کە لەسەر ئاستی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم دەرمانە لە هەرێمی کوردستان کەوتە بواری بەرهەمهێنان وە لە ژێر ڕۆشنایی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرهەمی خۆماڵی و کەرتی تایبەت هاندەدرێت لەپێناو باشترکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی هاوڵاتیان بەتایبەتی بۆ دەربازبوون لە قەیرانی نەخۆشی کۆڕۆنا.
لەم دەرفەتەدا جەخت دەکەینەوە کە هاوڵاتیان پێویستە زۆر بە وریایی ئاگاداری خۆیان و پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن بۆ دووربوون لە ترسناکی تووشبوونی ئەم نەخۆشیە و ڕێکاری تاکپارێزی و خۆپارێزی گرنگترین ڕێکارە کە پێویستە هەموو هاوڵاتیان پێوەی پابەندبن.
لە کۆتایی دا جارێکی تر دەستخۆشی لە کۆمپانیای (Awamedica) دەکەین بۆ ئەم هەوڵە سەرکەوتووە و هیوای سەرکەوتنی زیاتر و بەرهەمی باشتر دەکەین، ئومێدەوارین هەموولایەك ساغ و سەلامەت بن و هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان