وەزارەتی تەندروستی: هاتنی دەروێشەکان دوای دوو هەفتەی دیکە کارەسات لە سلێمانی دروستدەکات

کوردستان

09/07/2020‌ 1126 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت، هاتنی دەروێشەکان دوای دوو هەفتەی دیکە کارەسات لە سلێمانی دروستدەکات.

محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشارپرێس-ی راگەیاند، ئەگەر رێکاری تەندروستی و خۆپارێزی دژی کۆرۆنا بۆ هاتنی ئەو دەروێشانە لە ئێرانەوە هاتنە هەرێمی کوردستان نەگیرێتەبەر، لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا رەنگە کارەسات رووبدات، چونکە ئەو کەسانە بەبێ ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا هاتوونەتە سلێمانی.

قسەكانی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دوای ئەوەدێت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ نزیكەی دووهەزار دەروێش و موریدی تەریقەتی قادری بەهۆی مردنی شێخ محەمەدی كەسنەزانیەوە لەئێرانەوە سنوریان بەزاند و لەدەروازەی باشماخ پەلاماری بازگەی ئاسایشیان دا هاوكات لەئێستادا لەرێگان بەرەو سلێمانی بێن تاوەكو سبەی بەشداری ناشتنی رێبەرەكەیان بن.