ئاوسەر دەگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە

وەرزش

11/07/2020‌ 181 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاوسەر میلۆی بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە دەگەڕێتەوە بۆ پێكهاتەی یانە كەتەلۆنییەكەو بەشداری یارییەكان دەكات.

ئاوسەر میلۆ ماوەیەكە بەهۆی ئەوەی پەیوەندی بەیانەی یۆڤانتۆسەوە كردووە، لەیارییەكانی یانەی بەرشەلۆنە دابڕاوە، كە بڕیارە ساڵی داهاتوو روو لەو یانەیە بكات.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردەوە، كە میلۆ بۆ سێ‌ یاری داهاتووی یانەی بەرشەلۆنە دەگەڕێتەوەو وەك یاریزانی سەرەكی بەشداری یارییەكان دەكاتەوە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە میلۆ خەونی هەیە ئەم یارییانە هاوكاری یانەی بەرشەلۆنە بكات‌و نازناوێكی لەگەڵ بەرێتەوە، بۆ ئەوەی بەدڵخۆشی یانە كەتەلۆنییەكە جێبهێڵێت.

هـ ـ ح