كێشەكانی زەیدان‌و خامیس بەردەوامە

وەرزش

11/07/2020‌ 240 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كێشەكانی نێوان زەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدو یاریزانی ئەو یانەیە، خامیس رۆدریگز بەردەوامە.

بەپێی سەرچاوەكان زەیدان بەهۆی ئەوەی گرنگی بەتواناكانی خامیس نادات، بۆیە كێشە لەنێوان ئەو راهێنەرو یاریزانەدا هەیە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، زەیدان متمانەی بەو یاریزانە كۆڵۆمبییە، بۆیە نایەوێت لەیارییەكان وەك یاریزانی سەرەكی یاری پێبكات.

لەبەرانبەردا خامیس لەو هەڵوسكەوتە نیگەرانەو دەیەوێت زەیدان وەك یاریزانی سەرەكی مامەڵەی لەگەڵ بكرێن‌و گرنگی زیاتری پێبدرێت.

هـ ـ ح