هیگواین دەبێتە كلیلی یەكلاكردنەوەی گرێبەستێكی یۆڤانتۆس

وەرزش

11/07/2020‌ 170 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی یۆڤانتۆس بەنیازە گۆنزالۆ هیگواینی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەكەی بخاتە گرێبەستێكی ئاڵوگۆڕی.

بەپێی سەچاوەكان یۆڤانتۆس دەیەوێت لەم هاوینە تواناكانی یاریزان فیدریكۆ كێزای بەدەست بهێنێت، كە یاری بۆ یانەی فێرۆنتینا دەكەن.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت بڕێك پارەو گۆنزالۆ هیگواین بداتە یانە ئیتالییەكە، تا دەستبەرداری ئەو یاریزانەی ببێت.

هیگواین چەند ساڵێكە یاری بۆ یانەی یۆڤانتۆس دەكات، بەڵام ئاستی ئەو یاریزانە وەك پێویست نییە، بۆیە یانە ئیتالییەكە دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو بیفرۆشێت.

هـ ـ ح