مۆتۆڕۆلا پەردەی لەسەر مۆبایلی زیرەكی One Fusionی نوێ لادا

هەمەڕەنگ

11/07/2020‌ 243 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای مۆتۆڕۆلای ئەمەریكی رایگەیاند، پەردەی لەسەر مۆبایلی زیرەكی One Fusionی نوێ لاداوە، كە تایبەتمەندییەكانی مۆبایلە مامناوەندەكانی تێدایە، وەك پرۆسیسەری كوالكۆم Snapdragon 710 و رامی ٤ گێگابایت‌و یادگەیەكی ناوخۆیی ٦٤ گێگابایت، كە دەكرێت لەڕێگای microSD یەوە فراوان بكرێت.

سەبارەت بە تایبەتمەندییە تەكنیكییەكانی تری مۆبایلەكە، مۆتۆڕۆلا رایگەیاند،  One Fusion شاشەیەكی ٦.٥ ئینچی بە كوالێتی FullHD+ هەیە، لەگەڵ دەرچەی Waterdrop لەناوەڕاستی شاشەكەدا، كە كامێرایەكی سێڵفی بەكوالێتی ٨ مێگاپێكسڵ لەخۆگرتووە.

لەبەشی پشتەوەی مۆبایلەكە كامێرایەكی چوار هاوێنەیی هەیە، كە هاوێنە سەرەكییەكەی ڕوونییەكەی ٤٨ مێگاپێكسڵە و كامێرایەكی هاوێنە فراوان، كە روونییەكەی ٨ مێگاپێكسڵە و كامێرایەكی ماكرۆ بەكوالێتی ٥ مێگاپێكسڵ و هەستپێكەرێك بۆ خوێندنەوەی قووڵایی وێنە بەكوالێتی ٢ مێگاپێكسڵ .

كۆمپانیاكە هەروەها رایگەیاند، مۆبایلی One Fusion پاترییەكی بەهێزی هەیە، كە دەگاتە ٥٠٠٠ میلی ئەمپێر لەكاتژمێریكداو پشتگیری لە سیستەمی خێرا بارگاویكردنەوە دەكات.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی