بەزانیارییەكی بێكەڵكی دەزانن.. وڵاتێكی ئەوروپی خانەی "رەگەز" لەسەر ناسنامەی هاووڵاتیان لادەبات

هەمەڕەنگ

11/07/2020‌ 647 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
ئینگرید ڤان ئینگڵسهۆڤن، وەزیری پەروەردە و رۆشنبیری و زانستی هۆڵەندا رایگەیاند، بەئاراستەی ئەوە كاردەكرێت لەساڵانی داهاتوودا خانەی تەرخانكراو بۆ دیاریكردنی رەگەز لەسەر ناسنامەی باری كەسی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە لاببرێت، بەوپێیەی ئەو زانیارییانەی بە زانیاریی بێ كەڵكن و پێویست نین.

بەپێی نامەیەكی ئەو خانمە وەزیرە،س كە ئاراستەی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی كردووە بەئاراستەی ئەوە كاردەكرێت، كە لەنێوان ساڵانی ٢٠٢٤ -٢٠٢٥ خانەی تەرخانكراو بۆ دیاریكردنی رەگەز لەسەر باسنامەی هاووڵاتیان لاببرێت.

ئینگڵسهۆڤن باسی لەوەش كردووە، كە بەپێی توانا هەوڵ دەدرێت خانەی رەگەز لە ناسنامەكانی ئەو وڵاتە لاببرێت، كە بەپێی قسەی ئەو ئەو زانیارییە پێویست نییە، بەڵام لەسەر بنەمای ڕێنماییەكانی یەكێتی ئەوروپا خانەكە لەسەر پاسپۆرتی وڵاتەكە هەر دەمێنێت.

وەزیرە هۆڵەندییەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە هۆڵەندا یەكەم وڵاتی ئەوروپایی نییە، كە كاری لەسەر لابردنی خانەی رەگەز كردووە بەوپێیەی پێشتر لەناسنامەی باری شارستانی ئەڵمانیدا ئەو خانەیە لابراوە.

ئەو هەنگاوەی حكومەتی هۆڵەندا بووەتە جێگای ستایشی ڕێكخراوەكانی بواری بەرگریكردن لەمافی هاورەگەزبازان و ئەندامانی كەمینە رەگەزییەكانی تر و پێیان وایە، كە ئەوە هەواڵێكی خۆشە بۆ ئەو كەسانەی رۆژێك لەرۆژان بەهۆی بوونی خانەی تەرخانكراو بۆ رەگەز لەسەر ناسنامەكانیان تووشی كێشە و سەئێشە بوون.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی