حكومەتی هەرێم بۆ دابینكردنی موچە تەنیا دوو چارەسەری لەبەردەستدایە

کوردستان

11/07/2020‌ 3353 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەو دوو رێگەی خستەڕوو، كە لەبەردەم حكومەتی هەرێمی كوردستانن بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەران.

ئامانج رەحیم لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی، دابینكردنی موچە و بژێوی خەڵكی كوردستان دوو چارەسەری سەرەكی لەبەردەستدان،

لەبارەی رێگەكان ئامانج رەحیم راشیگەیاند، یەكەم رێگە چاكسازیی راستەقینەیە لەبواری داهات لەسەروو هەموویانەوە خەرجییەكانی نەوت ‌و دووەمیش رێككەوتنە لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی.

ئەمە لەكاتێكدایە، حكومەتی هەرێم چەند مانگێكە بەهۆی قەیرانی كۆرۆناو دابەزینی نرخی نەوت‌و بڕینی بودجەی هەولێر لەلایەن بەغداوە، ناتوانێت مانگانە موچەی فەرمانبەران لەكاتی خۆی دابەش بكات.

هـ ـ ح