شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری رابردوو دووهەزار و 734 توشبوی دیكەی كۆرۆنا لەسەرجەم پارێزگاكان تۆماركراوە.
لە راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو له‌ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی ئه‌نجامدراون، دووهه‌زار و 734 توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون بەوەش كۆی گشتی توشبوان گه‌یشتوه‌ته 75هەزارو 194 توشبوو.
باسی لەوەشکردووە، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 95 كه‌سی دیكە به‌هۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانله‌ده‌ستداوه، به‌وه‌ش كۆی گشتی مردوان بەكۆرۆنا لەعێچراق بۆ سێ هه‌زار و 55 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه ئەوەشیخستووتەڕوو، هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو، هه‌زار و 699 توشبووی دیكەی كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه، بەوەش كۆی گشتی چاكبوان بۆ 43 هه‌زار و 79 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه.