كازمی لێدوان و بیرو بۆچونی سیاسی لەسەركردەكانی حەشدی شەعبی قەدەغە كرد

عیراق

11/07/2020‌ 699 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حەشدی شەعبی بیروبۆچوونی سیاسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە ئەندامان و سەركردەكانی حەشد قەدەغەکرد. 

بەگوێرەی  نوسراوێکی دەستەکە، لەسەر رێنمایی و بڕیاری دەستەی حەشد شەعبی و بە پشتبەستن بە نوسراوێکی نوسینگەی سەرۆکوەزیران، بەتەواوی بیروبۆچوونی سیاسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە ئەندامانی حەشدی شەعبی قەدەغەکراوە. 

هەروەها لەبەشێكی دیكەی نوسراوەكە هاتووە، هەرکەسێک پابەندی بڕیارەکە نەبێت روبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە. 

 پێشتر كازمی لەبڕیارێكدا هەموو دەربڕینێكی بیروبۆچوونی سیاسی لەهێزەئەمنییەكان قەدەغە كردبوو.

حەشدی شەعبی  لەساڵی 2014 ەوە بەفتوایەكی سیستانی دامەزراوە و لە 66 گروپی جیا پێكدێت وساڵی 2016 بەفەرمی لەئەنجومەنی نوێنەرانەوە بەیاسا كرایە بەشێك لەسیستمی بەرگری عێراق و ژمارەی چەكدارەكانیشی لەنزیكەی 160 هەزار كەس پێكدێت.