شارپرێس:
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌باره‌ی پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئامانج له‌و پرۆژه‌یه، خزمه‌تكردن و په‌ره‌پێدانه سه‌ره‌ڕای لێكه‌وته‌كانی كۆرۆنا.
قوباد تاڵه‌بانی له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "پیرۆزبێت له شاری سلێمانی دانانی به‌ردی بناغه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری، كه ئامانج لێی خزمه‌تكردن و په‌ره‌پێدانه سه‌رباری لێكه‌وته‌كانی قه‌یرانی كۆرۆنا".
ئاماژەی بەوەشداوە، هه‌رچه‌نده جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه له واده‌ی پێویستی خۆی دواكه‌وت، به‌ڵام ده‌ستپێكردنی له‌م دۆخه‌دا نمونه‌یه‌كی جوانی كاری هاوبه‌شی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ته له پێناو ئاوه‌دانكردنه‌وه و ره‌خساندنی هه‌لی كار به‌تایبه‌ت له سلێمانی كه قه‌رزی زۆری به‌سه‌رمانه‌وه هه‌یه و له‌دڵی هه‌مولایه‌كدا شیرینه.
ئەوەش لەكاتێكدایە، ئه‌مڕۆ له‌مه‌راسیمێكدا له به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی به‌ئاماده‌بونی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی ژماره‌یه‌كی زۆر له لێپرسراوانی حكومی لەتاسڵوجە دانرا.