وەزیرى دەرەوەى عێراق پەیامێک ئاڕاستەى ئەڵمانیا دەکات

عیراق

12/07/2020‌ 385 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیری دەرەوەی عێراق داوا دەکات کە وڵاتەکەى لەنێو لیستی وڵاتە زۆر مەترسیدارەكان سەبارەت بە سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر دەربهێندرێت.

 لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندوە کە فوئاد حسێن پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ هێیكۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەنجامداوە و تیایدا چەند بابەتێکى گرنگ تاوتوێكراون لەوانە چۆنیەتی پتەوتركردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات.

ئاماژە بەوەشکراوە کە فوئاد حسێن پەرۆشی وڵاتەكەی بۆ پتەوتركردنی هاوكارییە دووقۆڵییەكان لەسەرجەم بوارەكاندا لەگەڵ بەرلین نیشانداوە و جارێكی دیكە داوای كردووە كە عێراق لەنێو لیستی وڵاتە زۆر مەترسیدارەكان سەبارەت بە سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر، دەربهێندرێت.

بریارە ئەڵمانیا هەفتەی داهاتوو سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا بكات و هەوڵی زیاتر بە ئامانجی چارەسەركردنی پرسی دەرهێنانی عێراق لەنێو لیستی وڵاتە زۆر مەترسیدارەكان سەبارەت بە سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر.

س.هـ