شارپرێس:
منداڵێکی تەمەن 13 ساڵ بە ناوی فاتمە ئەلئارسەلان لە میانەی شەڕی خەندەقەکان لە شارۆچکەی هەزەخا لە ناوچەی شیرناخ کوژراو له ئێستاشدا دۆسیهكه چووهته دادگای باڵای تورکیا.
حكومهتی توركیا باس لهوهدهكات: "فاتمە ئەندامی ڕێکخستنە چەکدارییەکانەو تیرۆرستە بۆیە داواکاری گشتی بەهۆی ئەو ئیدیعایە لێکۆڵینەوەکانی ڕاگرت و دەڵێت پێویست بە کردنەوەی دۆسێیەک ناکات".
ئهوهش لهكاتێكدایه دادگای شەرناخیش ڕێگەی بە گوێگرتن لە گەواهیدانی کەسێکی نەناسراو داوە کە دەڵێت فاتمە شەڕڤان بووە، بەڵام باوکی فاتمە دژی ئەو ئیدعایەیەو دەڵێت کچەکەی هێشتا منداڵێکی بچووک بوو کە بۆ "یاری دەگریا".
پارێزەر فەیسەڵ ڤەسەک به دهنگی ئهمریكای راگهیاندووه: لە هەمان کاتدا مناڵێکی تر هەر لە تەمەنی فاتمە کاتێک لە خەندەقەکان هەڵات ڕزگاری بوو، دادگا ئەوەی تاونبار نەکرد. ئەو دەڵێت "ئەگەر فاتمەش نەکوژرایە ئەو کاتە ئەویش سزا نەدەدرا، بەڵام چونکە کوژراوە دەیانەوێت وەکو تیرۆرست بیناسێنن".