شارپرێس:
ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت گه‌وره‌ترین گوز له‌چین بوه‌شێنێت، به‌ڵام له‌بواری سه‌ربازیی و ئابووری نا، به‌ڵكو به‌ئاشكراكردنی زانیارییه شۆكهێنه‌ره‌كان له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
لی مینگ یان، یه‌كێك له زانا چینییه‌كان كه له‌بواری ڤایرۆسناسیدا كارده‌كات و له‌وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵاتووه، له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی گه‌وره‌ترین زانیارین له‌باره‌ی دزه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له تاقیگه‌ی ڤایرۆسه‌كانی وهان و ده‌ڵێت، زانیاریی زۆر گرنگیان له‌لایه‌ن كه ده‌یسه‌لمێنێت چین تێوه‌گلاوه له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه كوشنده‌یه، ده‌شڵێت، "چین هه‌وڵیدا بێده‌نگم بكات، ئه‌گه‌ری له‌وێ بوومایه و هه‌ڵنه‌هاتمایه ده‌كوژرام".
ده‌شڵێت، ئه‌و له كۆلێژی ته‌ندروستی گشتی زانكۆی هۆنگ كۆنگ كاریكردووه، ئاگاداری ته‌واوی بواری ڤایرۆسه‌كان بووه، به‌رپرسانی كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام هه‌وڵیانداوه له‌باره‌ی دزه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌تاقیگه‌كانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه بێده‌نگی بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی وته‌ی لی مینگ یان، چین زانیاریی ته‌واوی له‌باره‌ی ئه‌و ڤایرۆسه بكوژه‌وه هه‌بوو به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌ك بابه‌ته‌كه‌ی له‌ڕای گشتی و میدیاكان شارده‌وه.
ستیڤ بان‌و، گه‌وره ڕاوێژكاری پێشووی دۆناڵد تره‌مپ پشتڕاستیكردوه‌ته‌وه چه‌ندین زانای چین له‌و وڵاته‌وه به‌ره‌و ئه‌مریكا هه‌ڵاتوون و زانیاریی شۆكهێنه‌ریان له‌باره‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا پێشكه‌شی ئه‌مریكا كردووه.
بان‌و ده‌ڵێت، تا ته‌واو بوونی دۆسێی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕێگه به‌و زانایانه ناده‌ن زانیارییه‌كان ئاشكرابكه‌ن.
ڕ . ج