شارپرێس:
تینۆسیس میلۆناس، وته‌بێژی پارتی بڕیاری یۆنان داوا ده‌كات وڵاته‌كه‌ی زۆر به‌توندی وه‌ڵامی گۆڕینی مۆزه‌خانه‌ی ئایاسۆفیا له ئیستانبوڵ به مزگه‌وت بداته‌وه.
میلۆناس، ڕاشیگه‌یاند، حزبه‌كه‌ی داوای له‌حكومه‌تی یۆنان كردووه ماڵه كه‌مال ئه‌تاتورك له شاری سالۆنیك-ی یۆنان، بۆ مۆزه‌خانه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی یۆنانییه‌كان بگۆڕدرێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ی گۆڕینی مزگه‌وتی ئایاسۆفیا له‌مۆزخانه‌وه بۆ مزگه‌وت.
وته‌بێژی پارتی بڕیاری یۆنانی داواده‌كات وڵاته‌كه‌ی به‌توندی هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به توركیا هه‌بێت و پێیوایه، تا هه‌ڵوێستی وه‌ڵامدانه‌وه‌ش بریتییه له گۆڕینی ماڵه‌كه‌ی كه‌مال ئه‌تاتورك بۆ مۆزه‌خانه‌ی جینۆسایدی یۆنانییه‌كان.
ڕ . ج