روسیا و توركیا لەبارەی چارەسەركردنی قەیرانەكانی لیبیا رێككەوتن

جیهان

13/07/2020‌ 608 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا (کرملین) رایگەیاند، ڤلادیمێر پوتین، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەنجامداوە، هەردوولاش رێککەوتون لەبارەی زیادکردنی هەوڵەکانیان بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ئەستانە.

دیمیتری پیسکۆڤ، لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرۆکی روسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا ئەنجامداوە، هەردولا رێککەوتون لەبارەی زیادکردنی هەوڵەکانیان بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ئەستانە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوولا رێککەوتون لەبارەی پێویستی کۆتایهێنان بە روبەڕوبونەوە چەکدارییەکانی لیبیا، بە گەڕانەوە بۆ دەرئەنجامەکانی کۆنفرانسی بەرلین، کە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رەزامەندی لەسەر دراوە.

بەوتەی وتەبێژەكەی كرملن، پوتین و ئەردۆغان لەسەر چڕكردنەوەی هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەكان بۆ کۆتایهێنان بە قەیرانی لیبیا رێككەوتون.

لەئێستادا لەیبیا بەسەر هەردووبەرەی سوپای نیشتیمانی كەروسیا پاڵپشتی دەكات هەروەها بەرەی رۆژئاوا كە حكومەتی ویفاقە توركیا پشتیوانی دەكات.