كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە شاری بەسرە ئەنجامدرا

جیهان

15/07/2020‌ 602 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی گەیشتە شاری بەسرەو كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانیش لەو شارە بەرێوەچوو.

نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، مستەفا كازمی بەگەیشتنی بۆ شاری بەسرە، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی لە شارەكە سازكردووە.

بەپێی راگەیەندراوەكە لە میانی كۆبوونەوەكەدا، سەرۆكوەزیران مستەفا كازمی رایگەیاند، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانمان لە بەسرە سازكردووە بۆ ئەوەی داواكارییەكانی دانیشتوانی شارەكە جێبەجێبكەین، هەروەها خزمەتگوزارییەكانیان پێشكەش بكەن.

لە راگەیەندراوەكە باس لەوەیش كراوە، كە هەر لە میانی كۆبوونەوەكەدا، مستەفا كازمی ئەوەشی وتووە: پێكەوە كاركردن یارمەتییمان دەدات بۆ تێپەڕاندنی ئەو بەرەنگارییانەی، كە لەئێستادا بەرەوڕووی وڵاتەكەمان بووەتەوە.

هــ ـ ح