خۆپیشاندەران كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە بەسرە گەمارۆ دەدەن "+ڤیدیۆ"

عیراق

15/07/2020‌ 1238 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خۆپیشاندەرانی پارێزگای بەسرە لە باشوری عێراق، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانیان لەو پارێزگایە گەمارۆدا، كە بە سەرۆكایەتی سەرۆكی حكومەت مستەفا كازمی لە ئوتێلی شیراتۆن گرێدرابوو.

لە ڤیدیۆكەدا دەیان خۆپیشاندەر لە دەوربەری ئوتێلەكە دەردەكەون، كە دروشمیان بەرزكردووەتەوەو داوای دەستلەكارپێكێشانەوەی پارێزگاری بەسرە ئەسعەد عیدانی دەكەن و سەرەرای ئیدانەكردنی خراپی خزمەتگوزاری‌و گەندەڵی و وەڵامنەدانەوەی داواكاریەكانیان.

بەسرە یەكەمین پارێزگایە، كە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتەكەی كازمی تێدا دەبەسترێت، پێش ئەوەش حكومەتەكانی پێشوو كۆبوونەوەیان تێدا ئەنجامداوە.

وەرگێڕان: كۆژیار حلمی