دۆناڵد ترامپ جەنگ لەدژی زۆنگاوی جیهانی ڕادەگەیەنێت

مەلەفی تایبەت

19/07/2020‌ 1204 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری "نیزافیسیمایا غازیتا" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی هەنگاوە بە ئازارەكانی رۆژئاوا دژی چین و پشتیوانی واشنتۆن بۆ پرۆسەكە.

بەپێی راپۆرتەكە، لە میانی سەردانیكردنیدا بۆ فەڕەنسا، یاریدەدەری سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئاسایشی نەتەوەیی رۆبەرت ئۆبراین ئامادەیی وڵاتەكەی راگەیاند بۆ هەمواكردنەوەی سیاسەتی دەرەوەیان لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیەكانی ئەمریكادا. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، لە رووی پراكتیكییەوە، مانای ئەوەیە لە داهاتوودا واشنتۆن لەسەرجەم ئەو رێككەوتنانە پاشەكشە دەكات، كە بە رێگەیەك لە رێگاكان رەفتارەكانی ئەمریكا كۆت و بەند دەكات و پاشەكشەكردن لەوەی پشت بە چین ببەستێت لەسەرجەم ئاراستەكاندا.

سەردانیكردنی بەرپرسە ئەمریكییەكە هاوكات بوو لەگەڵ رووداوێكی گرنگ، بەوەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنسۆن لەكۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی رایگەیاند، بڕیاردرا بە قەدەغەكردنی كۆمپانیای هواوی چینی لەوەی بەشداری بكات لە بڵاوكردنەوەی هێڵەكانی جی ٥ لە بەریتانیادا تاكو ساڵی ٢٠٢٧. 

دیارە ئەمریكا بە تایبەتی هانی هاوپەیمانە ئەوروپییەكانی دەدات هاوكاریەكانیان لەگەڵ كۆپمانیاكانی پەیوەندی چین بوەستێنن، بە شێوەیەكی بنچینەیش لەگەڵ كۆمپانیای هواوی، كەچی تا ئێستا نەگەیشتووەتە لێكتێگەیشتنێكی دوولایەنە جگە لە بەریتانیا نەبێت. 

بەڵام وەك لە لێدوانەكانی ئۆبراینەوە روون دەبێتەوە، ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە فشارخستنە سەر ئەوروپا لەم بارەیەوە. 

كاتی گفتوگۆكانی پاریس وا رێكخرابوو هاوكات بێت لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وتارێكی ئۆبراین لە نیۆرك پۆست بەناونیشانێكی گوزارشتدار "ترامپ بەرگری لەسەروەری ئەمریكا دەكات دژی زۆنگاوی جیهانی".

ئەو بیرۆكانەی یاریدەدەرەكەی ترامپ لە وتارو چاوپێكەوتنەكەی خستویەتییە روو، بەو شێوەیە توند نییە. 

بە شێوەیەك لە شێوەكان خودی سەرۆك گوزارشتی لێ كردوە. بەڵام ئۆبراین وای داناوە خستنە روەكەی بە داڕشتنەكەی لە ئێستادا تۆخكردۆتەوە. 

شارەزایانیش وای دەبینن، ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ توندبونەوەی روبەروبونەوە لە نێوا ئەمریكا و چین و چونە نێو هەڵمەتی هەڵبژاردنەوە كە لە قۆناغی كۆتاییدایە. 

هەروەها لەو بارەیەوە بەڕێوەبەری سندوقی فراكلین رۆزفلت بۆ لێكۆڵینەوەی ئەمریكا لە زانكۆی مۆسكۆی حكومی (یوری روغلیوف) دەڵێت: دەنگدەرە ئەمریكیەكان سیاسەتی دەرەوەیان زۆر بەلاوە گرنگ نییە، پشتیوانەكانی ترامپیش بە دڵناییەوە پشتیوانی كەمكدرنەوەی تێچووی پایەندبونە نێودەوڵەتیەكان دەكەن سەرەڕای رێكاری خۆپاراستن دژی كۆمپانیا چینییەكان.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا