ئایا توركیا هەوڵی هەڵخەڵەتاندنی روسیا دەدات؟

مەلەفی تایبەت

21/07/2020‌ 1134 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەلێكسی غریازیف، لەگۆڤاری "غازیتا رو" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی ئەو رۆڵەی توركیا دەیبینێت لە كۆمارەكانی سۆڤییەتی پێشوو دژی بەرژەوەندییەكانی مۆسكۆ.

بەپێی راپۆرتەكە، لەگەڵ سەرەتای دەستپێكردنی ململانێی نێوان ئازەربێجان و ئەرمینیا، روسیا هەڵوێستێكەی لەگەڵ ئاشتیدا بوو، تۆمەتی ئاراستەی هیچ لایەكیان نەكرد. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، كەچی هەڵوێستی توركیای هاوبەشی ستراتیجی مۆسكۆ بەتەواوەتی جیاواز بوو، رایگەیاند بەبێ هیچ مەرجێك پشتیوانی ئازەربێجان دەكات. 

بەم شێوەیە، هاوكاری نێوان ئەنقەرەو باكۆ، بە نمونەیەكی پێوانەیی بۆ جێبەجێكردنی بروای سیاسەتی دەرەوەی توركیا لە بۆشایی دوای سۆڤیەت ئەژمار دەكرێت. 

توركیا گرەو لەسەر سەركردایەتی تاكلایەنەی ئەو وڵاتانە دەكات، كە بە توركی قسە دەكەن، لێرەدا، بەرژەوەندییەكانی ئەنقەرە بە راستەوخۆیی لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی مۆسكۆ پێكدا دەدەن. 

دیارە ئەو وڵاتانەی بە توركی قسە دەكەن (ئازەربێجان، ئۆزباكستان، كازاخستان، قیرغزستان و توركمانستان) بەشێكن لە ژینگەی دوای یەكێتی سۆڤییەت و روسیا لەو شوێنانە دەیەوێت پارێزگاری لە هەژمونی خۆی بكات.

ئەوەش روونە، توركیا لە میانی شیمانەی سیاسەتی عوسمانی نوێوە رووبەرووی ناڕەزایەتی روسیا دەبێتەوە، كە زوو بێت یان درەنگ، لێدانی پێشتر ئاراستەی خاڵە هەستیارەكانی مۆسكۆ دەكات.

بابەتەكە پەیوەندی بە پەیوەندیە مرۆییەكانەوە هەیە لەگەڵ گەلانی رەسەنی روسیا، كە بەتوركی قسە دەكەن لە نموونەی (تەتارو بەشكریەكان و یاقوتیەكان.. تد)، بەهێز كردنی هەژموونی لەو وڵاتانەی مۆسكۆ شكستی هێناوە لە پەرەدان بە پەیوەندییەكانی.

بۆ نموونە، پەیوەندی نێوان توركیا و جۆرجیا بە چالاكییەوە پەرەی سەندووە و جۆرجیا بەشداری دەكات لە مانۆڕە سەربازیەكانی نێوان توركیا و ئازەربێجان.

لەساڵی ٢٠١٤ەوە، پەیوەندی نێوان ئەنقەرەو كییڤ بەرەو بەهێزی دەڕوات، توركیا دانی بە ئەنجامی راپرسییەكەدا نەنا، كە بنەما بوو بۆ ئەوەی نیمچە دورگەی قرم بچێتەوە سەر روسیا، تا ئێستاش تەتارەكانی قرم لە ئۆكرانیا رۆڵێكی سەرەكی دەبینن لە رێكخستنی پەیوەندی نێوان ئۆكرانیا و توركیا.

دیارە هێشتا زووە بڕیار لە سەركەوتنی بێ مەرجی جیهانی توركیا بدەین لە ژینگەی دوای یەكێتی سۆڤییەتدا، لەگەڵ ئەوەشدا، بەدوور دەزانرێت توركیا دەستبەرداری پلانەكانی بێت بۆ دروست كردنی جیهانی توركی، بەتایبەتی لە ژێر سایەی سەركردایەتی ئێستادا، كە بەرزەفڕی ئەوەیان هەیە ئیمپراتۆریەت دروست بكەنەوە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا