ئـەمـریـكـا ئـامـادەیـە لـەسـەر ئـێـس-٤٠٠ سـزای تـوركـیـا بـدات

مەلەفی تایبەت

22/07/2020‌ 991 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەناونیشانی "ئەمریكا ئامادەیە سزای توركیا بدات لەسەر ئێس-٤٠٠"، ئەندریە ریزتشیكۆف، راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە لە گۆڤاری "فزغلیاد" دەربارەی راستی رووبەرووبوونەوەی نێوان واشنتۆن و ئەنقەرە.

بەپێی راپۆرتەكە، پرۆژە یاسای سزادانی توركیا بەهۆی كڕینی سیستەمی ئێس-٤٠٠ی روسییەوە، هۆكارێكی ترە بۆ خراپتربوونی پەیوەندی نێوان واشنتۆن و ئەنقەرە. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، پێش ئەوە توركیا هۆشداری ئەوەی دابوو ئەگەر یاسای سزا لە دژی بگێرێتەبەر ئەوا ئامادەیە بنكە سەربازیەكانی لە بەرامبەر ئەمریكیەكاندا دابخات. 

شارەزایانیش كۆكن لەسەر ئەوەی سزاكان بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت، بەڵام توندییەكەی لەسەر كۆمەڵێك فاكتەر دەوەستێت. بەڕێوەبەری ئەنجومەنی روسی بۆ كاروباری نێودەوڵەتی و شارەزا لە مونتەدای فالدی (ئەندریە كورتونوف) وای دەبینێت، ڕواندنی یاساكە رێگە بە دەسەڵاتی جێبەجێكردنی ئەمریكی دەدات ژمارەیەك ئامرازی گونجاوتری فشار دژی ئەنقەرە بەكاربهێنێت. 

سزا تاكییەكان دژی بەرپرسە توركییەكان، كە بەگوێرەی یاسادانەرەكان، لە مامەڵەی ئێس-٤٠٠ دەگیرێتە بەر، ئەم سزایانەش كاریگەری لەسەر بەشداری توركیا دەبێت لەبەرنامە سەربازیە جۆربەجۆرەكانی ناتۆ، ئەمەش لێكەوتەی دارایی لەسەر ئەنقەرە دەبێت.

لە بەرانبەر ئەمەدا، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە بەشی زانستە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان لە زانكۆی ئابووری روسیا و ئەندامی ئەنجوومەنی شارەزاكانی " ئەفەسەرانی روس" ئەلیكسەندەر بیرینجییف، وای دەبینێت پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و ئەمریكا بەخراپی دەمێنێتەوە، چونكە توركیا خۆی بە یاریچیەكی جیۆسیاسی بەهێز دەبینێت.

هەروەها دەڵێت: لەسەر ئەم بنەمایەش، دژی ئەمریكا و میسرو فەرەنساو یۆنانە. دژییەكەی سەبارەت بە ئەمریكا نموونەی كوردەكانی سوریایە.

كورتونۆف وای دەبینێت ئەمریكا زیادە رۆیی ناكات لە سزادانی ئەنقەرە، چونكە توركیا باڵی باشووری ناتۆ پێك دەهێنێت و دووەم گەورە سوپای هەیە لە هاوپەیمانییەتێكدا لە دوای ئەمریكا، كەسیش حەز بەوە ناكات ناتۆ ببێتە بارمتەی هەڵەیەك، كە ئەمركییەكان وای دەبینن سەرۆك ئەردۆغان ئەنجامی داوە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا