جەنگی دەزگاكان دەستەبژێری سوپای توركیا لاوازدەكات

مەلەفی تایبەت

28/07/2020‌ 1538 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانە سەرەوە، گۆڤاری "نیزافیسیمایا غازیتا" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی دەستلەكاركێشانەوەی ئەندازیارانی پرۆسە سەربازییەكانی توركیا لە سوریا لە پۆستەكانیان.

بەپێی راپۆرتەكە، دەستلەكاركێشانەوەكانی ئەم دوایەی سەركردەكانی هێزە چەكدارەكانی توركیا بەڵگەیە لەسەر دابەشبوونەكانی دەستەبژێری سوپای ئەو وڵاتە.

ئەمە قسەی ئەندام پەرلەمانی پێشووی توركیا و گەورە بەڕێوەبەرانی بەرنامەی ئەو وڵاتەیە لە دامەزراوەی ئەمریكی بۆ بەرگری لەدیموكراتییەت (ئەیكان ئیردمیر)، لە تێچاندنیدا لەسەر كۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجوومەنی سەربازی باڵای ئەو وڵاتەدا، كە لەم دواییەدا بەسترا.

ناوبراو گومانی لەوە نییە، ئەنجامی كۆبوونەوەكە باس لە توندبوونی جەنگی دەزگاكان دەكات. 

لەو بارەوە دەڵێت: بڕیارەكانی ئەنجوومەنی سەربازی باڵا، ئاماژە بۆ گرژی دەكات لەنێو سەركردایەتی باڵای هێزە چەكدارەكان، هەروەها لە نێو هاوپەیمانی ئەردۆغان لەگەڵ نەتەوەییەكان (زەكائی ئەكساكالی و میتین تەمیل. لە كۆی  ٣٠ جەنراڵ دووان لەوان و ئەدمیراڵێك ناچار بە دەستلەكاركێشانەوە كراون، ئەمانە نەك تەنیا رۆڵیان لە پوچەڵكردنەوەی كودەتاكەی ٢٠١٦ هەبوو، بەڵكو سەركردەی پرۆسەكانی توركیا بوون لە لەسەر سنوری سوریا. 

هەروەها وتیشی: دوای ئەوەی پلەكانیان بەرزكرایەوە، گومانی ئەوە دروست بوو زۆر لە ئەردۆغان نزیكن. 

دەربارەی ئەمە، بە گوێرەی قسەی ئیردمیر، باس لەو هێرشانە دەكرێت، كە بەلای بەرهەڵستكارەكانەوە بوو لەكاتی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی توركیا لە ساڵی ٢٠١٨. 

بۆچوونی ناوبراو وایە، دەستلەكاركێشانەوەكانیان نیشانەی دژیەكییە لە نێوان ئەو دوو جەنراڵەی نوێنەری بازنەی نەتەوەیین لەلایەك و وەزیری بەرگری نیشتمانی توركیا خەلوسی ئاكار و سەرۆكی ئەركانی گشتی هێزە چەكدارەكان (یەشار غولەر) لەلایەكی ترەوە، ئەمەی دواییان لە پشتیوانانی پەرەدانە بە پەیوەندیەكان لە ئەمریكاو ناتۆ. 

ئیدمیر باسی لەوەش كردووە، كە لە راستیدا ئەردۆغان چرای سەوزی هەڵكرد بۆ دەستلەكاركێشانەوەی دوو جەنراڵەكە، ئەمەش بە روونی دەری دەخات ئامادەیی ئەوەی تێدایە دەستبەرداری نەتەوەییەكان ببێت كاتی كاتێ هەست بكات پێویستی پێیان نییە. لە كۆتاییدا، ئەردۆغان دەیەوێ دەسەڵاتەكەی بە تەواوەتی بەهێز بكات لە میانی ئەوانەی ئینتیمایان هەیە بۆ بەشداری كردن لە دیدەكانیدا و جێگۆڕكێیان پێ بكات لەگەڵ سەرجەم هاوبەشە كاتیی و تەكتیەكانی، لە نێوشیاندا ئەفسەرە نەتەوەییەكان.

ئەگەر بیت و ئەم ئاراستەیە بەردەوام بێت، ئەوا ژمارەیەكی زۆر لە ئەفسەرانی هێزە چەكدارەكانە توركیا كەم دەبنەوە، ئەمەش، ناكرێ رەنگدانەوەی نەبێت لەسەر مەزاجی نێو دەستەبژێرەكانی سوپا.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا