عاتیفە دوای سێ‌ مانگ لەنەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبووەوە

تەندروستی

29/07/2020‌ 517 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عاتیفە جەلیلی پەرستارێكە، كە ماوەی 20ساڵە لەنەخۆشخانەكانی شاری "یەزد"ی ئێران كار دەكات، ئەو لەكاتی خزمەتكزدن بەنەخۆشانی كۆرۆنای وڵاتەكەی تووشی ڤایرۆسەكە بوو، بەڵام تووشبوونەكەی جیاواز بوو، چونكە ماوەی(3) مانگی خایاند تا لە نەخۆشییەكە چاك بێتەوە.

پزیشكانی هاوڕێی دەڵێن: عاتیفە دوای چاكبوونەوەشی تا ماوەی دوو مانگ ناتوانێت بێ ئۆكسیجن ژیان بەردەوامی پێبدات و جارجار دەبێت بەكاری بێنێت.

رۆژی سی شەممە هاوڕێیان و پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشخانەكە وەك وەفایەك بۆ خەمخۆری پیشەكەی و بەدەمەوە بوونی نەخۆشەكان، بە چاوی پڕ فرمێسكەوە ساتی تێپەڕاندنی نەخۆشێكەیان كردە ئاهەنگێك لەنێو نەخۆشخانەكەیان.

وەرگێڕان: یاسین نادر