هەسارۆكەیەك بە قەبارەی یاریگایەك لە زەوی نزیكدەبێتەوە

هەمەڕەنگ

01/08/2020‌ 1295 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسی ئاسمانی (ناسا)ی ئەمریكی ڕاگەیاند، هەسارۆكەیەك بە قەبارەی یاریگایەك، لە ڕۆژی 5 ئابی ئامساڵ لە زەوی نزیكدەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەكان هەسارەكە، كە بە (2009PQ1 )  ناسراوە‌ درێژی چێوەكەی نزیكەی 84 بۆ 190 مەترە، لەو بەروارەدا لە زەوی نزیكدەبێتەوە.

ئاژانسەكە راشیگەیاند، نزیكترین خاڵ، كە هەسارۆكەكە لە زوی نزیك دەبێتەوە دووریەكەی 7 ئەوەندەی دووری نێوان زەوی و مانگ زیاترە، ئەمەش‌ لە كاتژمێر 19.35 بە كاتی مۆسكۆ ڕودەدات.

ئەم هەسارۆكەیە لە 14 ئابی 2009 دۆزراوەتەوە‌، بەیەكێك لە هەسارۆكەكانی كۆمەڵەی ئەپۆڵۆ دادەنرێت، واتە ئەو هەسارۆكانی هێڵەكانی فڕۆكەوانی زەوی دەبڕن.
 
ئاژانسی ناسا هەروەها رایگەیاند، بۆ جاری ئایندە لە ساڵی2137 ، دووبارە هەسارۆكە‌ی PQ1 لە هەسارەكەمان نزیكدەبێتەوە.

ئاماژه بەوەش دەكرێت لە پێشتردا‌ ناسا شوێنی دوو هەسارۆكەی تری دیاریكردووە، كە ناویان DY30 2016 و 2020 ME3".

ئاژانسەكەش ئەوەشی دوپاتكردووەتە‌وە، كە هەسارۆكەكان هیچ مەترسییەك بۆ زەوی دروست ناكەن، چونكە بەتەنیشت زەویدا تێدەپەڕن و كاروانی خۆیان تەواو دەكەن، هەروەك ڕۆژنامەی express بەریتانی باسی لێوە كردووە.

سەرچاوە: عەرەبییە
وەرگێران: دیاكۆ لوقمان حاجی