شارپرێس:
گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵی چینی دوای چه‌ند ڕۆژێك له‌وه‌ستانی دڵی، به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ژیانی بۆ گه‌ڕایه‌وه.
گه‌نجه چینییه‌كه به‌هۆی هه‌وكردنی ماسولكه‌كانی دڵیه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی چین دڵی وه‌ستا، له‌دوای چه‌ند ڕۆژێك ژیانی بۆ گه‌ڕایه‌وه، ئه‌وه‌ش به یه‌كێك له حاڵه‌ته پزیشكییه ده‌گمه‌نه‌كان داده‌نرێت.
پزیشكه چینییه‌كان ده‌ڵێن، ئه‌و گه‌نجه به‌هۆی بێخه‌ویی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، هه‌روه‌ها شه‌پۆلێكی سه‌رماوه تووشی هه‌وكردنی دڵ بووه، له‌پاش ئه‌وه‌ی ژیانیشی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، توانیویه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر و كه‌سوكاره‌كه‌یدا هاوشێوه‌ی ڕابردوو قسه بكات.
ڕ. ج