کازمی و ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

عیراق

02/08/2020‌ 528 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوکاریی هەردوو وڵاتیان لە بوارە جیاوازەکاندا کردووە.

نووسینگەی مستەفا کازمی بڵاویکردەوە، ئەمرۆ یەک شەممە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانى عیراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوەو تیایدا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووەتەوە لە بوارە جیاوازەکاندا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش بۆ گەلانی هەردوو وڵات.

بەپێیى راگەیەنراوەکە  کە لە پەیوەندییەکەدا باس لە رەوشی ئەمنییش کراوە و جەخت لە سەقامگیریی ناوچەکە کراوەتەوە و ئەردۆغان هیوای خواستووە عێراق روبەڕوی سەختی و ئاڵنگارییەکان ببێتەوە.

س.هـ

بەپەلە