سەرۆک کۆمار هەوڵی نیشتەجێکردنى هاوردە عەرەبەکانى گوندى "حەفتەغاز"رادەگرێت

عیراق

02/08/2020‌ 1111 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرچاوەیەکی ئاگادار بەشارپرێسی راگەیاند، کە کیشەی عەرەبە هاوردەکان کە ئەمرۆ لە گوندی حەفتەغاز لە لەسنوری دوزخورماتوو سەرى هەڵدا بەشێوەیەکی کاتی چارەسەر کرا.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەى بەوەکرد کە بەهۆی ئەوەی لایەنە کوردیەکان داوایان لە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار کردوە بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشەیە بچێتە سەرخەت، بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆک کۆمار پەیوەندى بە وەزیری ناوخۆوە کردوەو دواتریش چەند کەسێکیان ناردوەتە لای بەرپرسە سەربازیەکانی ناوچەکە بریاردرا خێزانە عەرەبەکان بگەڕێننەوە.

هەروەها بەوتەى سەرچاوەکەى شارپرێس بریار دراوە کە کێشەکە ببرێتە دادگاو لەرێگای یاساوە چارەسەر بکرێت.

بەیانى ئەمرۆ گرژیی و ئاڵۆزی لە نێوان گوندنشینەکان و عەرەبە هاوردەکان لە گوندی حەفتەغار لە لەسنوری دوزخورماتوو دروستبوو، دوای ئەوەی نزیکەی 30 خێزانی عەرەب هەوڵیاندا بۆ دەستبەسەردارگرتنی چەند گوندێکی سنوری خورماتو.

هەروەها ئەمڕۆ پۆلیسی فیدراڵی،عەرەبی هاوردەیان بۆگوندەکانی سنوری داودەو خورماتوو بردوە و کوردەکانیش رێگریان لێکردوون و لە ئەنجامدا گرژی لەنیوان هەردوولا دروستبووە.

ئەو عەرەبە ھاوردانە كە ژمارەیان 30 خێزان دەبێت دوای رووخانی رژێمی بەعس گەرانەتەوە ئەو ناوچانەی لە سەرەتادا لێبوون، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی دیکە بۆ گوندە کوردنشینەکانی سنووری خورماتوو گەڕاونەتەوە و خێوەت و ئاڵای عێراقیان هەڵداوە.

هاوكات لەكاتی گەڕانەوەیان بۆ گوندە کوردنشینەکان نیگەرانی کوردەکانی لێکەوتووەتەوە و  لە ئەنجامدا شەڕو دەمەقاڵی لە نێوان کورد و عەرەبەهاوردەکاندا دروستبووە و تائێستاش شەڕ بەردەوامە.

لەدواى رووداوەکانى ١٦ى ئۆکتۆبەرو گەڕانەوەى سوپاى عێراق بۆ ناوچە کوردستانییە کێشە لەسەرەکان تەعریب کردن لەو ناوچانە دەستی پێکردوەتەوەو راکان بجورى پارێزگارى بەوەکالەتى کەرکوک پشتیوانى لەو تەعریب کردنە دەکات ئەوەش کاتێک نوسراوى فەرمى ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەکان کردوە بۆ هاوکاریکردنى هاوردە عەرەبەکان.

س.هـ

بەپەلە