شارپرێس:
محەمەد مه‌هدی خاڵسی، یه‌كێك له‌مه‌رجه‌عه دینییه‌كانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بكرێت.
محەمەد مه‌هدی خاڵسی ڕاشیگه‌یاند، "هیچ هه‌ڵبژاردنێك ئازاد و بێگه‌رد نابێت تا ئه‌وكاته‌ی هێزه داگیركه‌ره‌كان له‌عێراق بونیان بمێنێت، هه‌ڵبژاردن له‌سودی عێراق نییه به‌ڵكو له‌سودی ئه‌مریكا و داگیركه‌ره‌كانه".
ئه‌و مه‌رجه‌عه دینییه‌ی عێراق داواشده‌كات، بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق بكرێت، چونكه به‌وته‌ی خاڵسی "ته‌نیا بایكۆتی هه‌ڵبژاردن چه‌كێكی كاریگه‌ره به‌رامبه‌ر داگیركه‌ر".
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕۆژی 2021/6/6ی دیاریكرد وه‌ك واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق.
ڕ . ج