به‌شیر حه‌داد: هاتنی ژمارەیەک عەرەبی هاوردە بۆ داقوق چارەسەرکرا

عیراق

02/08/2020‌ 550 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نوسینگەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، به‌شیر حه‌داد له‌گه‌ڵ عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی حکومەتی فیدراڵ و سەعد حەربییه، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوکەوە قسه‌یكردوه‌ و کرد و داوای چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەی کردوه‌ کە لەسنوری داقوق بەهۆی هاتنی ژمارەیەک هاوڵاتی عەرەب بۆ گوندەکای ئەو ناوچەیە دروست بوە.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ بەشیر حەداد، بە وەزیری ناوخۆی حکومەتی فیدراڵی و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوکی ڕاگەیاندوه‌، "بارودۆخی ناوچەکانی ماددەی 140 ناجێگرە و نابێت لەم کاتەدا کارێک بکرێت بارودۆخەکە زیاتر تێک بچێت، بۆیە پێویستە ئەو هاوڵاتیانەی هاتونەتە ناوچەکە بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان".

هاوكات عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆ و سەعد حەربییە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕایانگه‌یاندوه‌، "ئەو روداوە شتێکی نایاساییە و بەڵێنیان بە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دا کە بە زوترین کات ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن و ئەو هاوڵاتیە عەرەبانەی کە هاتوونەتە ناوچەکەش بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان".