شارپرێس:
سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیکرد لەگهڵ وەزیری بەرگری كۆبووهوه و جەختیکردەوە لە پێویستی گرنگیدانی زیاتر بەپێشخستنی تواناکانی هێزە ئەمنییەکان لە رووی مەشق و پڕ چەککردن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش.
بهگوێرهی راگهیهندراوی سهرۆكایهتی كۆماری عێراق، بهرههم ساڵح، ئهمڕۆ یەکشهممه ٢٠٢٠/٨/٢ لە شاری سلێمانی پێشوازیکرد لە جومعە عناد وەزیری بەرگری، لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار، جەختیکردەوە لە پێویستی گرنگیدانی زیاتر بەپێشخستنی تواناکانی هێزە ئەمنییەکان لە رووی مەشق و پڕ چەککردن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، بەجۆرێک ببێتە مایەی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری وڵات.
ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار بە بایەخەوە باسی لە دەستکەوتە بەدەستهاتووەکانی ئەم دواییەی ئۆپەراسیۆنەکان کرد لە کەرتە جیاجیاکاندا، ھەروەھا ستایشی ئەو رۆڵەی کرد کە بەشە جیاجیاکانی سوپا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و سوربوون لەسەر ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی تیرۆر بەدەستی هێناوە.
لەلای خۆیەوە وەزیری بەرگری، رۆڵ و پشتیوانی بەردەوامی سەرۆک کۆماری لەبواری پێشخستنی سوپای عێراق بەگشت کەرتەکانییەوە بەرزنرخاند، هاوکات پلانەکانی وەزارەتی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەکردنی هێزە ئەمنییەکانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر خستەڕوو.