بەرشەلۆنە خەونەكەی راكێتیچ بەدی دەهێنێت

وەرزش

03/08/2020‌ 277 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكانی ئیسپانیا زانیاری نوێیان لەبارەی چارەنووسی ئیڤان راكێتیچی كرواتی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە ئاشكراكرد.

بەپێی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤیۆی كەتەلۆنی بەرشەلۆنە رازییە بە رۆشتنی راكێتیچ بۆ یانەی رابردووی، كە یانەی ئیشبیلییەیە.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، راكێتیچ خەونی خۆی ئەوە بووە، بگەڕێتەوە بۆ ئیشبیلییەو لەوێ‌ كۆتایی بەكاروانی وەرزشی بهێنێت.

رۆژنامەكە باسی لەوەش كردووە، كە بەرشەلۆنە بە 10 ملیۆن یۆرۆ رازییە بەرۆشتنی راكێتیچ، كە پێشتر خۆی لەیانە ئەندەنووسییەكەوە رووی لەیانەی بەرشەلۆنە كرد.

هـ ـ ح