ئەنتەرمیلان پرسی كڕینی میسی یەكلادەكاتەوە

وەرزش

03/08/2020‌ 233 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جۆسیبی ماروتا، بەرێوەبەری جێبەجێكاری یانەی ئەنتەرمیلانی ئیتالی پرسی كڕینی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی یەكلاكردەوە.

ماوەیەكە دەنگۆ هەیە، كە یانەی ئەنتەرمیلانی ئیتالی دەیەوێت لەم هاوینە لیۆنێل میسی بكرێت، كە ئەو دەنگیانەش كاردانەوەی زۆری دروست كردووە.

مارۆتا لەمیانی لێدوانێكی بۆ تۆڕی سكای سپۆرت دەڵێت: پێویستە ئێمە تۆزێ‌ واقعی بین، ئەوەی میدیاكان باسی دەكەن خەیاڵە.

وتیشی: هەرموو یانەیەك حەز بەكڕینی میسی دەكات، بەڵام ئەوە خەیاڵەو ئێمەش رێزی ئەو واقیعە دەگرین كە تێیداین.

باسی لەوەش كردووە، ئەوە شتێكی باش دەبێت میسی روو لەیانەی ئەنتەرمیلان بكات‌و لێرە كۆتایی بەژیانی وەرزشی بهێنێت، بەڵام ئەو ئێستا یاریزانی بەرشەلۆنەیەو ئەوەش راستییەو دەبێت هەموو لایەك قبووڵی بكەن.

هـ ـ ح