قەڵەویی 10 بۆ 15 ساڵ تەمەن كەمدەكاتەوە

تەندروستی

03/08/2020‌ 302 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دكتۆر میخائیل گینزبۆرگ، ئاماژە بە ئەنجامە مەترسیدارەكانی قەڵەویی دەكات، كە دەبێتە هۆی دروستبوونی فشاری خوێن و نەخۆشی شەكرە و ئەگەر كەسەكە شوێن ژەمە خۆراكێكی تەندروست نەكەوێت، 10 بۆ 15 ساڵ لە تەمەنی كورت دەكاتەوە.

پزیشكەكە لەمیانی لێدوانێكی وتی: ئەمە بابەتێكی زۆر گرنگە، پیاوان زیاتر مەیلی خواردنی بەتام و شیرینییان هەیە بە بەراورد بە ئافرەتان، چونكە پیاوان لە ئۆفیسەكان كار دەكەن و كاتێك، كە شەكری ناو خوێنیان دادەبەزێت، توانای كار كردنیان نامێنێت و دەبێت خواردن یان شیرینی بخۆن.

پسپۆڕەكە ئامۆژگاری خەڵكی دەكات شەكر و شیرینی و چەوری زیانبەخش كەم بكەنەوە و لە بری ئەو چەورییە گۆڕاوانە، پێویستە لە بری ئەو چەورییانە زەیتی زەیتون یاخود زەیتی كەتان بخۆن.

هەروەها ئاگاداری لەوە داوە، خواردنی شەكر دەبێتە هۆی پیربوون بە تایبەتی پیربوونی پێست‌و خواردنی شیرینی دەبێتە هۆی شێرپەنجەی سی و گەشەكردنی.

پسپۆڕەكەی بواری خۆراك ئامۆژگاریمان دەكات بە كەمكردنەوەی شەكر بۆ ناو چای و قاوە، هەروەها كەمكردنەوەی خواردنی شیرینی و مەرەبا و گۆشتی سور، لە بری ئەوە پێویستە گۆشتی ماسی و پەلەوەر بخورێت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ