زاناكان بەدۆزینەوەی دەستنووسێكی 1000 ساڵەیی چارەسەری چەند نەخۆشییەكی ئێستا دەكەن

تەندروستی

03/08/2020‌ 747 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەگوێرەی تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی ئەمەریكی، زانا بەریتانییەكان رایاگەیاندووە، دەستنووسێكی هەزار ساڵەیان دۆزیوەتەوە، كە بۆ سەدەكانی ناوەڕاست دەگەڕێتەوە و خۆی لە رەچەتەیەكی چارەسەركردندا دەبینێتەوە، كە وەك دەردەكەوێت رەنگە ئەنتی بایۆتیكێكی كارا بێت .

زاناكان وتوویانە چارەسەرەكە لە سیر و پیاز و مەی و بایل Bile) ) ، كە شلەیەكی مەیلەو قاوەیی و زەردباوە دروستدەبێت لەجگەردا بەكاردەهێنرێت بۆ تێكشكاندن و هەرسكردنی خۆراكی چەور لە ڕیخۆڵە باریكەدا .

بەپێی قسەی زاناكان  دەركەوتووە ئەو دەرمانە توانایەكی دژە بەكتریایی هەیە و هەندێك هەوكردنی توند چارەسەردەكات، لەدیارترینیان نەخۆشی شەكرەی پێیەكانە، كە نەخۆشییەكە تووشی نەخۆشانی شەكرە دەبێت و بەهۆی تێكچوونی دەرماری و ناڕێكی لە سووڕی خوێندا یان بەهۆی هەوكردنی میكرۆبییەوە تووشی ئەستوور بوون دەبن، كە دواجار لەڕێگای بڕینی قاچەكانەوە چارەسەر دەبێت .

هەروەك زاناكان جەختیانكردووەتەوە، ئەو چارەسەرە توانای ئەوەی هەیە نەخۆشی زیندە پەردە چارەسەر بكات، كە دەبێتە هۆی ئەوەی جەستە بەرگری بەرانبەر بە ئەنتی بایۆتیكەكان پەیدا بكات.

فریا هاریسۆن، زانای وردە زیندەكان لە زانكۆی ژیانناسی لە زانكۆی وریك لە بەریتانیا، كە سەرپەرشتی تیمی توێژەرەكانی كردووە دەڵێت: پێمان وایە ئەو چارەسەرە دەكرێت جێگرەوەی كارای بەشێكی زۆری ئەنتی بایۆتیكە بەناوبانگەكانی ئێستا بێت، كە جەستە مرۆڤایەتی بەتوندی بەرگریان بەرانبەری درووست كردووە.

هەروەك ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە بەرگری جەستەی مرۆڤ بۆ ئەنتی بایۆتیكەكان، قورساییەكی تەندروستی و ئابووری گەورەیە، بەشێوەیەك تا ساڵی ٢٠٥٠ دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی ١٠ ملیۆن كەس لە جیهاندا .

هاریسۆن باسی لەوەش كردووە، كە هێشتا لێكۆڵینەوەكانیان بەردەوامن بۆ دڵنیابوون لە راددەی كارایی و سەلامەتی ئەو جارەسەرە كۆنە وەك جێگرەوەیەك بۆ دژە زیندە باوەكان، پێشبینیشی كردووە لەماوەی سالێكدا ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەربچن .

وەرگێڕان: ئاكۆ ئاڵی