پەیوەندییەكی پتەو لەنێوان گۆشتی برژاو و تووشبوون بەشێرپەنجە هەیە

تەندروستی

03/08/2020‌ 542 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گۆشتی برژاو خواردنی دڵخوازی زۆر كەسە و لەزۆربەی چێشتخانەكانیشدا لەبەشی سەرەوەی لیستی خواردنە داواكراوەكاندایە، بەڵام ئایا دەزانیت گۆشتی برژاو یەكێكە لە هۆكارەكانی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە؟

لەو بارەیەوە دكتۆر مارینا ماكیشا، كە پسپۆرێكی روسی بواری خۆراكییە دەڵێت: ئەگەر لە خواردنی گۆشتی سووردا زیادەرەوی نەكرێت بەتایبەتی گۆشتە پڕچەورییەكان، ئەوە هیچ زەرەر و زیانێك بە جەستە ناگەیەنێت .

بەقسەی ماكیشا نابێت هیچ كەسێك هەفتانە لە ٢٠٠ بۆ ٢٥٠ گرام زیاتر گۆشتی سوور بخوات، لەبەر ئەوەی خواردنی زیاتر لەو برە زیانی بۆ تەندروستی دەبێت، لەبەر ئەوەی راستەوخۆ دانانی گۆشت لەسەر ئاگر دەبێتە هۆی ئەوەی ماددە خەڵووزییەكان بەگۆشتەكەوە بنووسێت، كە ماددەیەكی شێرپەنجەییە و ئەگەری تووشبوون بەو نەخۆشییە زیاد دەكات.

باسی لەوەش كردووە ئەگەر بێت و گۆشتەكە برژاوەكە چەور بێت ئەوە بەهۆی سووتاندنییەوە دەگۆڕێت و كاریگەری نەرێنی لەسەر جگەر دادەنێت، ئەگەر بە بڕێكی زۆر بخورێت سەردەكێشێت بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە .

ساڵی رابردووش زانكۆی كامبریج لەلێكۆڵینەوەیەكدا تێبینی كردبوو، خواردنی گۆشتی سوور ئەگەری تووشبوون بە لووە شێرپەنجەییەكان زیاد دەكات .

وەرگێڕان: ئاكۆ ئاڵی