تورکیا: ئیدانەی ڕێکكەوتنی هەسەدە و ئەمریکا دەکەین بۆ وەبەرهێنان لە نەوتی سوریادا

کوردستان

03/08/2020‌ 475 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئیدانەی ڕێکەوتنی نێوان هەسەدە و کۆمپانیایەکی ئەمریکی دەكات بۆ وەبەرهێنان لە نەوتی سوریادا.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی توركیا كە تیایدا هاتووە،  میدیاکان بڵاویانکردۆتەوە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات بە سەرکردایەتی یەپەگە و پەکەکە ڕێکەوتنێکیان لەگەڵ کۆمپانیای "دەلتا کرێسینت ئینێرجی"ی ئەمریکیدا واژۆکردووە بۆ دەرهێنان و پاڵاوتن و فرۆشتن لە نەوتی سوریادا.

باسیلەوەشكردووە، بەو هەنگاوە پیلانە جوداخوازییەکانیان ڕوونتربۆوە کە دەیانەوێت لەڕێگەی دەستبەسەرداگرتنی سامانی سروشتی خەڵکی سوریا جێبەجێی بکەن".

هەروەها نیگەرانی وڵاتەکەی نیشانداوە لە پشتگیریکردنی ئەو ڕێکەوتنە لەلایەن ئەمریکاوە و دەڵێت، پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و سەروەری دەوڵەتی سوریا و خاکەکەیەتی.

جەخت لەوەش دەكاتەوە، ئەو پاڵپشتیەی ئەمریکا وەک هاوکاریکردنی تیرۆر سەیردەکرێت کە ناتوانرێت هەرگیز هیچ بیانوویەکی یاسایی بۆ بهێنرێتەوە.