مستەفا کازمی پێشوازی لەو منداڵە کرد کە لەلایەن هێزەکانی پاراستنی یاساوە ئەشکەنجەدرا

عیراق

03/08/2020‌ 405 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لەو منداڵە عێراقییە کرد کە لەلایەن هێزەکانی پاراستنی یاساوە ئەشکەنجەدرا.

نوسینگەی رۆژنامەوانی مستەفا كازمی بڵاویكردەوە "سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نوسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە حەدەس حامد سەعید کردووە کە رووبەڕووی دەستدرێژییەکی نائەخلاقی و نایاسایی بوەوە و بەهۆی ئەو رووداوەوە کازمی وەک فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێنا و ئەو کەسانە دەستنیشان کرا کە بەو پێشێلکارییە هەستاوون و کۆتایی بە ڕاژەکانیان هێنرا و رووبەڕووی دادگا کرانەوە". 

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر  میدیاکانی عێراق گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە کە تیایدا دەردەکەوێت هێزە ئەمنییەکان بەدڕندەترین شێوە سوکایەتی بە منداڵێک دەکەن و بەزۆر ناچاری دەکەن قسەی نەشیاو بەرامبەر بە دایکی بکات.