وەزارەتى تەندروستى عێراق ئامارێکى نوێی توشبوانى کۆرۆنای راگەیاند

کوردستان

03/08/2020‌ 380 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتى تەندروستى عێراق رایگەیاند لە ماوەى ٢٤ کاتژمێرى رابردوو زیاتر لە دوو هەزار کەس تووشى کۆرۆنا بوون.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتى تەندروستى عێراق رایگەیاند لەماوەى ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا لەسەرانسەرى عێراق دوو هەزارو ٧٣٥ کەس تووشى کۆرۆنا بوون.

ئاماژە بەوەشکراوە کە ٦٦ کەس تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزارو ٢٢٥ تووشبوو لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

ەپێی دواین ئامارى وەزارەتى تەندروستى عێراق، تا ئێستا كۆی گشتی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە ١٣١ هەزارو ٨٨٦ تووشبوو، کۆی گشتى چاکبوونەوەش ٩٤ هەزارو ١١١ کەس، لەو ژمارەیەش چوار هەزارو ٩٣٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.

س.هـ

بەپەلە