شارپرێس:
ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان جەخت دەکاتەوە کە حزبەکەی فشاره‌كانی بۆ ئاشكراكردنی كاری لیژنه‌كه‌ی سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێم ده‌خاته گه‌ڕ.
جه‌زای سه‌ید مجید ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ١ی سلێمانی لە وتارێکدا لەبارەى کارەساتى شنگال و بەدەستەوەدانى ئەو شارە رایگەیاند، دوای كۆنگره‌ی چوار پلان و ستراتیژی وردی بۆ هه‌موو ناوچه و پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و له ناویشیاندا خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ئێزدی، هاوسه‌رۆكان و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك)، هه‌وڵی سۆراغ و ئاشکراکردنی چاره‌نوسی (٢٥٠٠)كچ و ژنی ئێزدی كه تا ئێستا چاره‌نوسیان نادیاره".
هه‌روه‌ها ئاماژەى بەوەشکردوە، یەکێتى فشاره‌كانی بۆ ئاشكراكردنی كاری لیژنه‌كه‌ی سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێم ده‌خاته گه‌ڕ، هاوكات له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانی له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عیراق هەنگاوەکانی چڕترده‌كاته‌وه كه به زوترین كات حكومه‌تی عیراق قه‌ره‌بووی شه‌نگالیه‌كان بكات و ناوچه‌كانیشیان ئاوه‌دان بكاته‌وه.
هەر لە وتارەکەیدا ئەندامەکەى سەرکردایەتى یەکێتى راشیگەیاندوە، كارده‌كه‌ین بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێدی پیرۆزی خۆیان، زەمینەش دەرەخسێنین بۆ هێنانی ڕێکخراوەکانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دیکۆمێنتکردنی تاوانەکانی داعش دەرحەق بە ئێزدیەکان و تۆمارکردنی وەک کۆمەڵکوژی لە دادگای نێودەوڵەتیدا.
س.هـ