دوو برا لە پرۆژەیەکى ئاودا لە قەزاى کفرى خنکان

کوردستان

03/08/2020‌ 348 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبرایەتى پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت کە دوو برا لەکاتى مەلەکردنیان لە پڕۆژەیەکى ئاودا لە سنورى کفرى خنکاون.

لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لەگوندی بنکە سەربە ناحیەی "خان"وە تەرمی دوو منداڵ کە برای یەکترن بەناوەکانی رێبین یاسین محەمەد  لە دایکبووی ٢٠١٤ و هارون یاسین محمد  لە دایکبووی ٢٠٠٣ هێنرانە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی خنکان لەئاو گیانیان لەدەستدابوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەوتەی کەسوکاری کە دانیشتووی گوندی بنکەن بەمەبەستی مەلەکردن چونەتە سەر ئەو پڕۆژە ئاوەی کە نزیکە لە گوندەکەی خۆیانەوەو یەکێک لە منداڵەکان کەوتووەتە ئاوەکەوە لە کاتێکدا براکەی ویستوویەتی رزگاری بکات ئەویش ژێرئاو کەوتووە و خنکاوە ".

س.هـ