ئێران مەرج بۆ گەشتی گەشتیارە عێراقییەکان بۆ سەردانى وڵاتەکەى دادەنێت

عیراق

03/08/2020‌ 493 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشکراى دەکات کە کۆمارى ئیسلامى ئێران بە مەرجی ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێگە بە گەشتیارە عێراقییەکان دەدات سەردانی ئەو وڵاتە بکەن.

 لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە لە فڕۆکەخانەی تارانی نێودەوڵەتیی  پێمان راگەیەندراوە، پێویستە لەسەر سەرجەم گەشتیارە عێراقییەکان لەهەموو رێگەکانی گواستنەوەوە بۆ فرۆکەخانەکانی تاران  بەڵگەنامەی پشکنینی (PCR)یان  پێبێت تا بیسەلمێنێت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نین.

هەروەها وەزارەتى گواستنەوە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم رێوشوێنە لە ٤ی ئابی ٢٠٢٠ەوە دەگیرێتەبەر و کاریپێدەکرێت.

ئەم بڕیارەى ئێران هاوکاتە لەگەڵ بڕیارى دەسەڵاتى فڕۆکەوانى مەدەنى تورکیا کە تاوەکو رۆژی ١ی ئەیلولی ٢٠٢٠، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و عێراقی هەڵپەسارد.

س.هـ