عێراق هەڕەشەى بەکارهێنانى چەکى ئابورى لە دژى تورکیا دەکات

عیراق

03/08/2020‌ 997 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق رەخنە لە سیاسەتەکانى تورکیا دەگرێت لەبارەى پرسى نەوتەوەو هۆشداریش دەداتە ئەو وەڵاتە لە شکاندنى رێککەوتنەکان.

جارێکى تر ناكۆكییەكانی عێراق و توركیا لەسەر كێشەی ئاو سەرى هەڵدایەوەو ئەمجارەیان عێراق نیگەرانى خۆی لە سیاسەتی تورکیا بەرامبەر عێراق لەو پرسەدا دەربڕی.

لەوبارەیەوە مەهدی ڕەشید وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند، توركیا بە دروستكردنی بەنداوی ئەلیسۆ لەسەر ڕووباری دیجلە، زیانی لە هەموو ڕێككەوتنەكانی لەگەڵ عێراق داوە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، بەكارهێنانی چەكی ئابوری لەلایەن عێراقەوە بەرامبەر توركیا ئەگەرێکى دوور نییەو بە وتەی وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، داوایكردووە دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ توركیا بكرێت لەسەر كێشەی ئاو.

پێشتر عێراق و تورکیا لەسەر ئاو چەندین رێکەوتنیان کردوەو کە تیایدا تورکیا بەڵێنى داوە کە چیتر بەنداو دروست نەکات و ئاویش لە عێراق نەگرێتەوە.

س.هـ