بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ هێز نێردرابێته‌ سه‌ر ماڵی سه‌رمایه‌دارێكی عه‌ره‌ب

کوردستان

03/08/2020‌ 1485 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جه‌لال كه‌ریم عیسا، بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌فه‌رمانی ئێمه‌ هێز نه‌نێردراوه‌ته‌ سه‌ر ماڵی سه‌رمایه‌دارێكی عه‌ره‌ب".

جه‌لال كه‌ریم عیسا له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ شارپرێس نێردراوه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت "گوایە بەفەرمانی ئێمە هێزمان ناردۆتە سەر ماڵێ سەرمایەدارێکی عەرەب و هەڕەشەمان لێ کردووە، سەرلەبەری ئەو هەواڵە درۆیە، ڕاستییەکەی بەم جۆرەیە:
پاش ئەوەی برای شەهیدێکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان هاتە لامان و سکاڵای ئەوەی کرد کە کەسێکی عەرەب غەدر و ناهەقی بەرامبەر کردووە و دەستی بەسەر بڕی نزیکەی 2 ملێۆن دۆلاریدا گرتووە، ئێمەش بەدواداچونمان بۆ مەسەلەکە کردو بۆمان دەرکەوت بابەتەکە ڕاستە و پێشتریش برای شەهیدەکە لەدادگا داوای تۆمار کردووە و دوو مانگ کابرای عەرەب لەلایەن ئاسایشەوە سجن کراوە".

ده‌شڵێت "بەهۆی دەست تێوەردانی هەندێک لە دەسەڵاتدارانەوە، کابرای عەرەب ئازاد کراوە و شەریکێکی هەبووە کە ناوی (سپاردە)یە، هەر بەهۆی ئەو چەند دەسەڵاتدارەوە ئاسانکاری بۆ کراوەو رایکردووەو ئێستا لەوڵاتی تورکیایە".


ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌:

وەڵامێک بۆ چەواشەکاری و هەواڵێکی درۆ
گوایە بەفەرمانی ئێمە هێزمان ناردۆتە سەر ماڵێ سەرمایەدارێکی عەرەب و هەڕەشەمان لێ کردووە، سەرلەبەری ئەو هەواڵە درۆیە، ڕاستییەکەی بەم جۆرەیە:
پاش ئەوەی برای شەهیدێکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان هاتە لامان و سکاڵای ئەوەی کرد کە کەسێکی عەرەب غەدر و ناهەقی بەرامبەر کردووە و دەستی بەسەر بڕی نزیکەی 2 ملێۆن دۆلاریدا گرتووە، ئێمەش بەدواداچونمان بۆ مەسەلەکە کردو بۆمان دەرکەوت بابەتەکە ڕاستە و پێشتریش برای شەهیدەکە لەدادگا داوای تۆمار کردووە و دوو مانگ کابرای عەرەب لەلایەن ئاسایشەوە سجن کراوە.
بەهۆی دەست تێوەردانی هەندێک لە دەسەڵاتدارانەوە، کابرای عەرەب ئازاد کراوە و شەریکێکی هەبووە کە ناوی (سپاردە)یە، هەر بەهۆی ئەو چەند دەسەڵاتدارەوە ئاسانکاری بۆ کراوەو رایکردووەو ئێستا لەوڵاتی تورکیایە.
بەهۆی بەرپرسیارێتیمانەوە بەرامبەر خوێنی شەهیدان و کەسوکاریان و دواتر لەسەر راسپاردەی دکتۆر سەباح بەرزنجی کەسایەتی ناسراوی سلێمانی و کوردستان، کەسێکمان ڕاسپارد بڕوات ئاگاداری کابرای عەرەب بکات و بە ئاگاداری چەند کەسێکی تر حەقی برای شەهیدەکە بدەنەوە، بەڵام دواتر ئەو کەسەی ئێمە رامان سپاردبوو بەرامبەر بەبەبڕێک پارە ڕێککەوتنی لەگەڵ خاوان قەرزەکەدا کردووە و هێزی بردووە و هەڵیکوتاوەتە سەر کابرای عەرەب و کۆمپانیاکەیی و ماڵەکەی و چەند رەفتارێکی نەشیاوی ئەنجام داوە، لەکاتێکدا ئەو کەسەی ئەم کارە نەشیاوەی ئەنجامداوە هەڵگری ناسنامەی دژەتیرۆرە.
لەسۆنگەی بەرپرسیارێتیمان بەرامبەر بە ئەمنیەت و پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و پاشان شاری سلێمانییەوە، ئەوجۆرە کارانە لە ئێمە ناوەشێتەوە، کەبۆمان دەرکەوت کەسەکەی کە ئێمە ڕامانسپاردبوو ئەو رەفتارە نەشیاوەی ئەنجامداوە، ڕادەستی یاسامان کرد، بەڵام لەبەر ئەوەی کابرای عەرەب دوابەدوای ئەو رووداوە پێشتر لە دژەتیۆر داوای تۆمارکردبوو، بە شکاری کورمدا ناردم و تەسلیمی هێزەکانی دژە تیرۆرمانکردەوە، بۆ ئەوەی لەڕێی دادگاوە مامەڵەی یاسایی لەگەڵ ئەو کەسەدا دابکرێت کە ئەو کارە نەشیاوەی ئەنجامداوە.

جەلالی شێخ کەریم