سەرۆكی بەرشەلۆنە لەبارەی كڕینی نیمار و مارتینیز دەكات

وەرزش

04/08/2020‌ 169 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جۆزیب بارتومیۆی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە قسەی لەسەر كڕینی یاریزانی بەرازیلی‌و یانەی پاریس سان جێرمان‌و ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی ئەنتەرمیلان لاوتارۆ مارتینیز.

سەرۆكی بەرشەلۆنە لەمیانی لێدوانێكی ئاشكرایكرد، كە ماوەیەك گفتوگۆیان لەگەڵ یانەی ئەنتەرمیلان كردووە، ئەوەش بۆ كڕینی لاوتارۆ مارتینز.

سەرۆكی بەرشەلۆنە راشیگەیاند، بەڵام بەهۆی ئەم دۆخەوە، ئێستا گفتوگۆكان راگیراوەو تائێستاش دەست پێنەكراوەتەوە.

لەبارەی گەڕانەوەی نیمار داسیلڤای بەرازیلیش بۆ یانەی بەرشەلۆنە بارتیمۆ رایگەیاند، گەڕانەوەی نیمار قورسە بۆ بەرشەلۆنە، چونكە یانەی پاریس سان جێرمان نایەوێت بیفرۆشێت.

هـ ـ ح