دزە بەپێكهاتەی بەرشەلۆنە بۆ یاری ناپۆلی دەكرێت

وەرزش

04/08/2020‌ 328 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤیۆی كەتەلۆنی، ئەو پێكهاتەیەی ئاشكراكرد، كە كیكی سیتینی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بۆ یاری ناپۆلی یاری پێبكات.

یاری بەرشەلۆنەو ناپۆلی لەیاری گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكان لە 10ی ئەم مانگە بەرێوەدەچێت.

بەپێی رۆژنامەكە لەپێكهاتەكەدا سێرجیۆ بۆسكیتس، ئارتۆرۆ فیدال بەهۆی راگیرانەوە بەشداری یارییەكە ناكەن‌و میلۆ ئارسەریش بەهۆی گەڕانەوەی بۆ بەرازیل بەشداری ئەو یارییە ناكات.

هەر بەپێی پێكهاتەكە لەجێگەی ئەو سێ‌ یاریزانە كیكی سیتین یاری لە دی یونگ، راكیتچ‌و سێرغی رۆبەرتۆ دەكات.

هەروەها هێڵی هێرشبەری بەرشەلۆنەش لە لیۆنیل میسی، لویس سواریزو ئەنتوان گریزمان پێكدێن بۆ یاری بەرانبەر ناپۆلی.

گۆڵپارێز: شتیگن
بەرگری: سیمیدۆ، پێكی، لینگلیە، ئەلبا
ناوەند: دی یۆنگ، راكیتچ، سێرغی رۆبەرتۆ
هێرشبەر: میسی، گریزمان، سوارێز.

هـ ـ ح