شارپرێس:
دكتۆر ئانا سۆلیشینكۆ، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی دڵ، ئاماژەی بەو خواردنە كرد، كە كۆلسترۆڵی زیانبەخشی تێدایە و ئامۆژگاریمان دەكات، كە نابێت بیخۆین.
پسپۆڕەكە دەڵێت: كۆلسترۆڵی زیانبەخش لەسەر دیواری بۆرییەكانی دڵ و مێشك و بەشەكانی تری جەستە كۆدەبێتەوە و دەبێتە هۆی دروستكردنی گرفت بۆ تەندروستی مرۆڤ.
دكتۆر ئانا دەشڵێت: پێویستە لە خواردنی گۆشتی بەراز و گۆشتی مانگا دوربكەوینەوە، یاخود گۆشتی لە قوتونراو و دەستكرد، لە بری ئەوە پێویستە گۆشتی پەلەوەر و كەروێشك و گوێرەكە بخورێت.
پسپۆڕی نەخۆشییەكانی دڵ هەروەها وتی: پێویستە ئەو بەرهەمە شیرییانە بخورێت، كە چەورییان لە نێوان 2.6 و15% و كەمتر لە 20%ە، پێویستە 50 بۆ 100 گرام لە هەفتەیەكدا بخورێت.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ