ئیبراهیمۆڤیچ تا تەمەنی پەنجا ساڵی یاری دەكات

وەرزش

04/08/2020‌ 338 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی هێرشبەری هەڵبژاردەی سویدی رایگەیاند، توانای ئەوەی هەیە تا ساڵانێكی زۆر بەئاستێكی بەرز یاری بكات، بەشێوەیەك دەتوانێت دەگاتە تەمەنی پەنجا ساڵی پارێزگاری لەو ئاستەی ئێستای بكات.

ئەو یاریزانە، كە نازناوی "سوڵتان"ی لێنراوە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، پۆستێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا وێنەیەكی دەستكاریكراوی خۆی داناوە و لەسەری نووسیوە: دەتوانم تا تەمەنی پەنجا ساڵی هەمان ئاستی ئێستام یاریی بكەم.

ئیبراهیمۆڤیچی (٣٨ ساڵ) ، لەسەرەتای ئەمساڵدا پەیوەندی بەیانەی میلانی ئیتالییەوە كردووە و رۆڵی هەبووە لەوەی یانەكەی ئەنجامی باش بەدەستبهێنێت، كە دواتر بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە یارییەكان راگیران .

دوای ئەوەی میلان لە نیوەی یەكەمی ئەم وەرزەدا بەدەست ئەنجامە خراپەكانەوە ناڵاندی، بەڵام لەوەتەی ئیبراهیمۆڤیچ هاتووەتە ریزەكانییەوە تەنیا دوجار دۆراندویەتی، بەشێوەیەك ئەو یاریزانە لە ١٩ یاریدا توانیویەتی نۆ گۆڵ تۆمار بكات .

وەرگێڕان : ئاكۆ ئاڵی