وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ڕەتیدەكاتەوە كۆبوونەوە لەگەڵ پەكەكە ئەنجامدرابێت

کوردستان

04/08/2020‌ 709 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وتەبێژێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ئەو هەواڵانەی ڕەتكردەوە، كە باس لەوە دەكەن كاربەدەستانی ئەمەریكا لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە نزیك قەندیل كۆبوونەتەوە.

وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوە بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە، ئەم ئیدیعایە هیچ ڕاستی بۆ نیـیە، كۆبوونەوەی لەم جۆرە ڕووی نەداوە.

هەروەها سەرچاوەیەك لە لەشكری ئەمەریكا ئەویش رایگەیاندووە، هیچ كۆبوونەوەیەك نەكراوە، ئەوەش دەوترێت "چیرۆكێكی تەواو درۆیە."

پـێشتر ئەمڕۆ لە میدیاكانی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە باس لەوە دەكرا شاندێكی ئەمەریكا بە چەند ئۆتۆمبیلێك، كە فڕۆكەی جەنگی پارێزگاری لێكردوون بەرەو نزیك قەندیل ڕۆیشتوون و لەوێ لەگەڵ ئەندامانی پەكەكە كۆبوونەتەوە.

تائێستاش هیچ كاربەدەستێكی هەرێمی كوردستان یان بەرپـرسێكی پەكەكە ئەو هەواڵەی پـشتڕاست نەكردەوە.

هـ ـ ح